وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل ئاشكرای كرد كه ئاگربه‌سته‌كه‌ی ئێستایان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كاتییه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئاگربه‌سته‌كه به‌وپه‌ڕی هێزییه‌وه ده‌ست به هێرشه‌كان بۆ سه‌ر غه‌ززه ده‌كه‌نه‌وه.
یوئاڤ گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل ئه‌مرۆ هه‌ینی له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ هاوشانه ئیتاڵییه‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیب ڕایگه‌یاند: ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ماوه كورت و كاتییه، دوای ته‌واوبوونی به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه ده‌ست به هێرشه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: هێرشه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت تا سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانمان ده‌هێنینه دی و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌ته‌واوی له‌ناو ده‌به‌ین و سه‌رجه‌م دیل و بارمته‌كانیش له غه‌ززه ئازاد ده‌كه‌ین و ده‌یانگه‌ڕێنینه‌وه ئیسڕائیل.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل جه‌ختیشی كرده‌وه كه دیله‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسن ژماره‌یان 240 دیله.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به نێوه‌ندگیری هه‌ردوو وڵاتی قه‌ته‌ڕ و میسڕ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كه‌رتی غه‌ززه چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژه و به مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌ی دیل و بارمته‌كانه له‌نێوان حكوومه‌تی ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا.
له چوارچێوه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌دا وه‌ك وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م ئه‌مڕۆ هه‌ینی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس 12 كرێكاری تایلاندی و 13 دیلی ئیسڕائیلی له غه‌ززه ئازاد كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.