به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا كرابوو له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12 هاووڵاتی تایله‌ندی و 13 دیلی ئیسڕائیلی له غه‌ززه ئازاد كران.
سه‌رۆك وه‌زیرانی تایلاند له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه تهئیكیدی له ئازادكردنی ئه‌و 12 كرێكاره تایلاندییه كرده‌وه كه له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون.
جگه له ئازادكردنی ئه‌و 12 تایلاندییه، به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی كه حكوومه‌تی میسڕ و قه‌ته‌ڕ بڵاویان كردۆته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13 دیلی ئیسڕائیلیش له غه‌ززه ئازادكراون.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه كه له‌نێو دیله ئازاكراوه ئیسڕائیلییهكاندا منداڵ و ئافره‌ت هه‌ن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسڕائیلی و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به نێوه‌ندگیری هه‌ردوو وڵاتی قه‌ته‌ڕ و میسڕ، له كه‌رتی غه‌ززه چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كان ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژه و به مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌ی دیل و بارمته‌كانه له‌نێوان حكوومه‌تی ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا.
ماجد محه‌مه‌د ئه‌نساڕی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ دوێنێ پێنجشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان ده‌ست پێ ده‌كات و سه‌ره‌تاش 13 دیلی ئیسڕائیلی ئازاد ده‌كرێن. جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه له ماوه‌ی 4 رۆژی ئاگربه‌ستدا گۆڕینه‌وه‌كان ده‌گه‌نه زیاتر له 50 دیل و بارمته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه له ماوه‌ی ئه‌و 4 رۆژه‌ی ئاگربه‌ستدا هه‌ردوو لایه‌نی ئیسڕائیلی و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس زانیاری له‌سه‌ر دیل و بارمته‌كانی تریش ده‌گۆڕدرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.