مارک ئاندرێ تێر شتیگنی ئەڵمانی، گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنا، خەڵاتی ئەلفریدۆ دی ستیفانۆی بۆ باشترین یاریزانی وه‌رزی 2022-2023 خولی ئیسپانی بەدەستهێنا.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاهەنگێکی خەڵاتکردنی باشترینەکان وه‌رزی رابردووی لالیگای رێكخست، تیر شتیگن توانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا براوه‌ی نازناوه‌كه بێت، به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد، تیر شتین خه‌ڵاته‌كه‌ی پێ به‌خشرا.
به‌به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خه‌ڵاته ئه‌و گۆڵپارێزه بۆ یەکەمجاره لە ژیانی وەرزشیدا براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه بێت، گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە وه‌رزی رابردوو له‌كۆی سی و هه‌شت یاری لالیگا ته‌نیا بیست گۆلی له‌سه‌ر تۆماركرا.
شتیگن بووە یەکەم یاریزانی بارسێلۆنا کە خەڵاتەکەی بەدەست هێنا، لەدوای لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی کە له وەرزی دوو هه‌زارو هه‌ژده بۆ دوو هه‌زارو نۆزده به‌ده‌ستی هێنابوو، بردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته له‌كاتێكدایه کەریم بنزیمەی فەرەنسیش، له‌وه‌رزی دوو هه‌زارو بیست بۆ دوو هه‌زارو بیست‌و یه‌ك براوه‌ی خەڵاتی دی ستیفانۆ بوو، .
تێر شتیگنی گۆڵپارێزی بارسێلۆنا خەڵاتی ئەلفریدۆ دی ستیفانۆی بەدەستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.