له‌ولاتی ئه‌ڵمانیا و له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ری دوازده‌هه‌می بۆندسلیگا، كاتژمێر 10:30ی خوله‌كی ئه‌مشه‌و هه‌ینی، یانه‌ی كۆلن له‌سه‌ر یاریگای راین ئینرجی ستادیۆن میوانداری یانه‌ی بایرن میونشن ده‌كات.
سه‌رجه‌م پێشبینه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه باڤاریهكهیه، چونكه له ئێستادا ئه‌و یانه‌یه بیست و نۆ خاڵی هه‌یه و له‌خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت.
له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی كۆلن ته‌نیا شه‌ش خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی پێش كۆتایی ریزبه‌ندی دێت، یانه‌ی بایره‌ن میونشن له‌پێناو پاراستنی پێگه‌ی خۆی و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ بایه‌ر لیڤه‌ركوزنی ركابه‌ری كه ئه‌مساڵ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌سه‌ركردایه‌تی ئهلنۆسۆی راهێنه‌ر پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گرتووه، بایره‌ن میونشن بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ ئه‌ركی ئاسان نابێ، بۆیه نابێ هیچ یاریه‌ك به‌ئاسان وه‌ربگرێت و هیچ خالێك له‌ده‌ست بدات، چونكه له‌م وه‌رزه‌دا یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌ركوزن ژماره‌یه‌كی قورسه و گه‌وره‌یه له‌نێو هاوكێشه‌ی بۆندسلیگا.
له بۆندس لیگادا یانه‌ی كۆلن میوانداری یانه‌ی بایرن میونشن ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.