له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ری پێنجه‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، كاتژمێر حه‌وتی سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی24ی11ی2023، یانه‌ی دهۆك له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌كات.
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌و یاریه دهۆك له‌چوار گه‌ری رابردوو توانیویه‌تی هه‌شت خاڵ كۆبكاته‌وه و له‌خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌جه‌ف پێنج خاڵی هه‌یه و له‌خانه‌ی دوازده‌هه‌مه، هه‌موو هه‌ولێكی هه‌ردوو یانه بۆ بردنه‌وه‌ی سێ خاڵی یاریه‌كه‌یه، چونكه دهۆك نایه‌وێت لهریزكانی پێشه‌وه داببرێت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌جه‌ف هه‌موو هه‌ولێكی بۆ گه‌یشتنه بۆ ریزه‌كانی پێشه‌وه، دهۆك دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانی به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌و یاریه ئه‌نجامداوه، پێشبینی ده‌كرێت یاریه‌كی ئاست به‌رز له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رێوه‌بچێت.
له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دهۆك میوانداری نه‌جه‌ف ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.