ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ری كورد له كوردستانی ئێران به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، 9 کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز، بۆکان، بانە و سنە لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، به‌ناوه‌كانی ٩ کۆڵبەر بە ناوەکانی ئیسماعیل ڕەحیمی، ئەسعەد حەسەنپوور، سەلام و جەوهەر، خەڵکی شاری سەقز، مەهدی جەمالی، تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی بانە، سیامەند، موراد و شاهین، خەڵکی بۆکان و محەممەد، خەڵکی سنە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران به‌سه‌ختی برینداركران.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان كه به‌رێكخراوه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، کۆڵبەرێکی تەمەن25 ساڵ و خەڵکی گوندی "جافرخان"ی سەر بە شاری سەقز سکی پێکراوە و بریندار بووە کە بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە بۆ بەشی چاودێریی تایبەتی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی شاری بانە گواستراوەتەوە.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، باس لەوەش دەکرێت دۆخیی تەندروستیی ئەو کۆڵبەرە ناجێگیرە و هەروەها باری تەندروستیی 8 کۆڵبەرەکەی دیکەش کە سەر و دەست و لاقیان بریندار بوون، تا ڕادەیەک باشە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.