خافیر تیباس سه‌رۆكی یه‌كگرتووی خولی ئیسپانیا ده‌ست له‌كاركشانه‌وه‌ی خۆی له‌پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند، تیباس له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆكرد، ته‌نیا یه‌ك مانگی ماوه بۆ ته‌واو بوونی ئه‌ركی وه‌ك سه‌رۆكی لالیگا.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی بۆكردوه به‌مه‌به‌ستی سه‌ر له‌نوێ خۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ جاری چواره‌م، بۆیه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، له‌مباریه‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكرده‌وه، پێنج یانه به‌تیروپشك هه‌ڵده‌بژێردرێن له‌وانه سێ یانه‌ی پله یه‌ك و دوو یانه‌ی پله دوو بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كان و ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردنه‌كان.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ناوبراو میگوین ئه‌نجیل و كیكۆ كاتالان وه‌ك سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی لالیگا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌رپرسن له‌به‌رێوه‌بردنی خوله‌كان، جێی ئاماژه‌یه به‌مشێوه‌یه ولایه‌تی سێیه‌می تیباس بۆ به‌رێوه‌بردنی لالیگا به‌كۆتا هات.
خافیر تیباس: به‌مه‌به‌ستی سه‌ر له نوێ خۆهه‌ڵبژاردنه‌وه‌م بۆ سه‌رۆكایه‌تی لالیگا ده‌ستم له كاركێشایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.