سێ كۆڵبه‌ری كورد به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران برینداركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، رۆژی هه‌ینی 17ی11ی2023، سەرکەوت عەباسی و کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی دانا، دوو کۆڵبەری كه تەمەنیان له خوار هەژدە ساڵه و خەڵکی شاری سەقزن، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندارکران.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، کۆڵبەرێکی خەڵکی دیواندەرە بەناوی شاخەوان فەیزی تەمەن 19 ساڵ هەر لەو سنوورە بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندارکراوه.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه، ئەو سێ کۆڵبەرە دوای برینداربوون بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە، بەمەبەستی چارەسەری و پێڕاگەیشتنی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە.
له كوردستانی ئێران 3 كۆڵبه‌ری كورد به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.