Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 07:47

ئێران هاووڵاتییه‌كی كوردی له‌ سێداره‌دا

کوردستان TV
100%


 هاووڵاتییه‌كی كورد له‌ بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان له‌ كوردستانی ئێران له‌ سێداره‌درا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی 14ی11ی2023، سزای سێدارەی شاباز لەتیفی سرینی، تەمەن37 ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە (دیزڵ‌ئاوا) جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ئەم بەندکراوە دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی و پۆلیسێک بە چەکی گەرم، دەستگیرکراوە و سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی حکوومەت بڵاو نەکراوەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.