Erbil 9°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 01:26

یۆنیۆن به‌رلین بڕیاره‌كه‌یدا

کوردستان TV
100%


 
یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلین به‌هۆی ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی له‌ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی ئه‌مساڵ، ده‌ستبه‌رداری راهێنه‌ری سویسری یانه‌كه‌ ئۆرس فیچه‌ربوو.
 له‌مباره‌یه‌وه‌ یانه‌ ئه‌لمانیه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆكرد، به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان كارگێری یانه‌ و ئۆرس فیچه‌ری راهێنه‌ر هه‌ردوولا گه‌یشتن رێكه‌وتن له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌.
 ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ وه‌رزی رابردوو توانی یۆنیۆن به‌لین بگه‌یه‌نێته‌ چامپیۆنز لیگ، به‌ڵام بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌خراپترین دۆخی ده‌روات و تا ئێستا له‌بۆندسلیگا له‌كۆتا خانه‌ی ریزبه‌ندیه‌.
 لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلین دیرك زینگل له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌و ساتانه ناخۆشترین و دڵته‌نگ ترین ساتن، چونكه‌ دۆخی یاریه‌كه‌ له‌م هه‌فتانه‌ی كۆتاییدا به‌ئاراسته‌ی خراپی چووه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ بۆ یاریه‌كانی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌لایه‌ن راهێنه‌ری تیپی خوار نۆزده‌ ساڵان ماركۆ گرۆتی به‌رێوه‌ده‌برێت.   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.