یانهی وهرزشی ههولێر ڕاگهیاندراوێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردهوه.
ئێوارهی ئهمڕۆ چوارشهم 15ی11ی2023، یانهی وهرزشی ههولێر بڵاویكردهوه، هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکهینهوه کە باس لەوە دەکرێت، گوایە یاریزانی پیشەگەری یانەکەمان بهناوی (خەلیفە ئەبوبەکر)، لە یەکێك لە ئامڕازەکانی سۆشیاڵ میدیا، داوای پارە و هاوکاری ماددی لە جەماوەر کردبێت.
یانهی ههولێر رایدهگهێنێت، بۆ هەموو لایەکی روون دەکەینەوە، کە ئەم بڵاوکراوەیە هیچ پەیوەندییەکی بە یاریزانی ناوبراوەوە نیە، بەڵکو لە لایەن چەند کەسانێکی نەفس نزم ئەکاونتەکەی هاکكراوە و داوای بڕی (400$) چوار سەد دۆلاریان لێکردووە لە بەرامبەر گێڕانەوەی بۆی.
راشیدەگەیەنین، کە سەرجەم یاریزانە پیشەگەرەکانی یانەکەمان، تەواوی شایستە داراییەکانی خۆیان وەرگرتووە، کە بریتیە لە (پێشەکی گرێبەست و مووچەی دوو مانگی یاری کردنیان)، هەر لەم سۆنگەیەوەش دووپاتی ئەوە دەکەینەوە هەر کەس و لایەنێك دەیەوێ بەدوای راستییەکان بگەڕێت، دەرگای یانەکەمان کراوەیە و دەتوانن سەردانی بارەگای یانەی وەرزشی هەولێر بکەن بۆ دڵنیابوون لە راستی و دروستی ئەم دەنگۆیانەی کە دژی یانەکەمان بڵاو دەکرێنەوە.
ڕاشگهیاندراوه، پشت ئەستوورین بە هاندەرانی خۆشەویستیمان و هەرگیز ئەم جۆرە دەنگۆ و بڵاوکراوە نادروستانەی کە لە لایەن چەند پەیج و ئەکاونتێکەوە بڵاودەکرێتەوە، کە پەیج و ئەکاونتی فەیکن، نوێنەری راستەقینەی هاندەران نین، بەڵکو ئەرکیان تەنها ناشیرین کردنی مێژووی یانەی وەرزشی هەولێرە.
له كۆتاییدا یانهی ههولێر رایدهگهێنێت، ئەم جۆرە دەنگۆیانە کاریگەری نەرێنی لەسەر یانەکەمان دروست ناکات و بگرە پاڵنەرێکە تاوەکو زیاتر هەوڵ و تێکۆشان بدەین لە پێناو دڵخۆش کردنی هاندەرانی خۆشەویست و بەرز راگرتنی ناوی شارەکەمان، لە سەرجەم ئەو خول و پاڵەوانیەتیانەی کە بەشداری تیادا دەکەین.
ڕاگهیاندراوێك له یانهی وهرزشی ههولێرهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.