نیوەی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە شاری مێشكین شەهر لە پارێزگای ئەردەبیل لە باكووری ڕۆژئاوای ئێران روویدا.
ناوەندی بوومەلەرزەزانی دامەزراوەی جیۆفیزیك لە زانكۆی تاران بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 12 و 43 خوولەك و 11 چركە دوای نیوەشەو بە كاتی ناوخۆ روویداوە.
ناوەندی بوومەلەرزەكەش لە شاری مەشكین شەهر بە قوڵایی 7 كیلۆمەتر بووە.
هەروەها دوو بوومەلەرزەی دیكەش دوای ئەوە شارەكەی گرتەوە؛ یەكەمیان بە گوڕی 2.6 بە پێوەری ڕێختەر بووە لە قووڵایی 13 كم لە كاتژمێر یەك و 20 خوولەك و 30 چركە ، دووەمیان بە گوڕی 3.5 بە پێوەری ڕَختەر بووە بە قووڵایی 5 كم لە كاتژمێر یەك و 37 خوولەك و 10 چركەدا بووە.
بوومەلەرزەیەك لە باكووری رۆژئاوای ئێران ڕوویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.