له خولی نایابی ئینگلیزی لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر برێنتفۆرد تۆماركرد و چێڵسی و مانچێسته‌رسێتیش دووچاری یه‌كسانبوون هاتن.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌م 12ی11ی2023، له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له گه‌ڕی 12ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانه‌ی لیڤه‌رپول میوانداری یانه‌ی برێنتفۆردی كرد.
لیڤه‌رپول توانی یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتا بهێنێت به ئه‌نجامی سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانیش له رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان محه‌ممه‌د سه‌ڵاح 2 گۆل و دیۆگۆ جۆتا له خوله‌كه‌كانی 39 ی 62 و 74 تۆماریان كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش لیڤه‌رپول به 27 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دایه و برێنتفۆردیش به 16 خاڵ له پله‌ی یازدهم دایه.
له یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گه‌ڕدا، هه‌ردوو یانه‌ی چێڵسی و مانچێسترسێتی رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه، یارییه‌كه له یاریگای چێڵسی به‌رێوه‌چوو، یاریش به یه‌كسانبوون به ئه‌نجامی 4-4 به كۆتاهات.
گۆله‌كانی چێڵسی له رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان تیاگۆ سێڵڤا و ڕەحیم ستێرلینگ و نیکۆلاس جا‌کسۆن و کۆل پاڵمەر له خوله‌كه‌كانی 29 و 37 و 67 و 90 تۆماریان كرد.
چوار گۆله‌كه‌ی مانچێسترسێتیش له ریگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان هالاند 2 گۆل و مانوێل ئاكانجی و رۆدریگۆ هێرناندێز له خوله‌كه‌كانی 25 و 45 و 47 و 86 تۆماریان كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش مانچێستهرسێـتی به 28 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و چێڵسیش به 16 خاڵ پله‌ی ده‌یه‌مدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.