له كوردستانی ئێران 2 بهندكراوی كورد له سێدارهدران و 7 كۆڵبهریش بهتهقهی راستهوخۆی هێزه ئهمنییهكانی برینداربوون.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، بە ئاشکرابوونی ناسنامەی بەندکراوێکی لە سێدارە دراو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان بەناوی عەلیڕەزا پەرتەوی خەڵکی سونقوڕ و کولیایی، ژمارەی ئەو بەندکراوانەی لەو بەندیخانە لە سێدارەدراون گەیشتە دوو کەس. هەنگاو پێشتر هەواڵی لە سێدارەدانی فەرهاد ئاقایی بڵاوکردبووەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە8ی11ی2023، سزای سێدارەی عەلیڕەزا پەرتەوی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سونقوڕ و کولیایی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان جێبەجێکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه بهههنگاوی راگهیاندووه، عەلیڕەزا پەرتەوی هەشت ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی براکەی خۆی بە چەکی گەرم دەستبەسەرکرا و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
شایەنی باسە کە، تەرمی ئەو بەندکراوە دوای گواستنەوە بۆ شوێنی دانیشتنی بنەماڵەکەی لە گەڕەکی باقراوای شاری قەرچەک سەر بە پارێزگای تاران، بەخاک سپێردرا.
هەنگاو پێشتر هەواڵی لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناسنامەی فەرهاد ئاقایی، خەڵکی گوندی بەوراوا سەر بە شاری ڕوانسەری لەو بەندیخانە و بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی برازایەکی خۆی بڵاوکردبووە.
ههروهها رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایدهگهێنێت، شهوی شهممه 11ی11ی2023، خالید خۆشنوودی و شەش کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ئەشکان، ئەنوەر، کارزان، ڕەحمان، موختار و بێهروز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئهمنییهكانی ئێران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بەسەختی بریندار بوون. دەوترێت دۆخی تەندروستیی دوو کەس لەو کۆڵبەرە بریندارانە ناجێگیرە.
ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه، خالید خۆشنوودی، خەڵکی شاری سەقز و 3 کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ئەشکان، ئەنوەر و کارزان، خەڵکی گوندی "کیلەشین"ی سەر بەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئهمنییهكانی ئێرانەوە لە سنووری بانە بریندار بوون.
رێكخراوی ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه، هەروەها 3 کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ڕەحمان، خەڵکی شاری دیواندەرە، موختار، خەڵکی شاری خەڵکی مەریوان و بێهروز، خەڵکی شاری بانە کە تاکوو ئێستە ناوبانگیان بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە، لەگەڵ ئەو چوار کۆڵبەرەی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی چەکی ساچمەییی ئەو هێزانەی حکوومەتی ئێران، بەسەختی بریندار بوون.
له كۆتاییدا رێكخراوهكه راشیگهیاندووه، موختار، كه خەڵکی شاری مەریوان و بێهروز، کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە، هەرکامیان بە پانزە ساچمەی هێزە ئهمنییهكانی ئێران پێکراون و موختار بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە، هەروەها باس لەوە دەکرێت بارودۆخی ئەم دوو کۆڵبەرە بریندارە ناجێگیرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.