Erbil 12°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 05:27

له‌ خولی عێراق ئه‌مشه‌و زاخۆ میوانداری ته‌له‌به‌ ده‌كات، دهۆك و هه‌ولێریش نه‌یان توانی براوه‌بن

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری چواره‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، له‌سه‌ر یاریگای نه‌جه‌ف یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت میوانداری یانه‌ی دهۆكی كرد، یاریه‌كه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو.
 له‌گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوولا چه‌ند جارێك چانسی خۆیان تاقیكرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و گێمه‌ به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو، له‌گێمی دووه‌م هه‌وڵه‌كانی هه‌ر‌دوولا بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتر درێژه‌ی هه‌بوو، به‌تایبه‌ت یاریزانانی یانه‌ی دهۆك، به‌ڵام چانس یاوه‌ریان نه‌بوو،.
 به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو، جێی ئاماژه‌یه‌ یانه‌ی دهۆك بۆ دووه‌مین گه‌ری له‌سه‌ر یه‌كه‌ به‌بێ گۆڵ یه‌كسان ده‌بێ.   

هه‌ر له‌ گه‌ری چواره‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له‌شاری به‌غداو له‌سه‌ر یاریگای زه‌ورا، یانه‌ی شورته‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو میوانداری یانه‌ی هه‌ولێری كرد، یاریه‌كه‌ به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی شورته‌ ته‌واو بوو.
 له‌گێمی یه‌كه‌م هێرشه‌كانی شورته‌ بۆ سه‌ر گۆڵی هه‌ولێر زیاتر بوو، به‌ڵام ئه‌و گێمه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو، له‌گێمی دووه‌م هه‌ردوولا ریزه‌كانی خۆیان باشتر رێكخسته‌وه‌.
 له‌ده‌ستپێكی ئه‌و گێمه‌و له‌خوله‌كی په‌نجاو چار موهه‌ند عه‌لی به‌سوود وه‌رگرتن له‌تۆپێكی ناوچه‌ی سزا، توانی گۆلی پێشكه‌وتن تۆماربكات، پێنج خوله‌ك دوای ئه‌و گۆڵه‌ شورته‌ لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، مه‌حمود ئه‌لمواس سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێكردنی لیدانه‌كه‌و یانه‌كه‌ی كرده‌ خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م.
 له‌خوله‌كی شه‌ست و شه‌ش فه‌هد یوسف یاریزانی شورته‌ كارتی سووری به‌رووی به‌رزكرایه‌وه‌، دواتر یانه‌ی هه‌ولێر به‌سوود وه‌رگرتن له‌كه‌می ژماره‌ی یاریزانانی یانه‌ی شورته‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر گۆلی شورته‌ چر كرد، له‌خوله‌كی هه‌شتاو حه‌وت، زێدان عه‌بدولجه‌بار گۆلێكی تۆمار كردو جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه‌.
 به‌م شێوه‌یه‌ یاریه‌كه‌ تا كۆتایی به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی شورته‌ ته‌واو بوو.   

هه‌ر له‌ركابه‌ریه‌كانی خولی ئه‌ستیره‌كانی عێراق، كاتژمێر9:30ی خوله‌كی ئه‌مشه‌و، یاریگای بارزان له‌ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و ته‌له‌به‌ له‌خۆوه‌ده‌گرێت.
 زاخۆ له‌سێ گه‌ری رابردوو دوو به‌رامبه‌ر بوون و دۆرانێكی هه‌یه‌ و خاوه‌ن دوو خاڵه‌، زاخۆ هه‌موو هه‌ولێكی دڵخۆشكردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی به‌یه‌كه‌م سێ خالی له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ته‌له‌به‌ له‌سێ گه‌ری رابردوو یه‌ك بردنه‌وه‌و دوو دۆرانی هه‌یه‌، ته‌له‌به‌ ئاستی وه‌ك پێویست نیه‌، بۆیه‌ ئه‌ركی ئاسان نابێ كاتێ گه‌شتی زاخۆ ده‌كات بۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ی یانه‌ی زاخۆ.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.