كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند كه ئیسڕائیل ڕازی بووه ئاگربه‌ستی مرۆیی له غه‌ززه بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر ڕابگه‌یه‌نرێ.
كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند: ئیسڕائیل رۆژانه بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر ئاگربه‌ست له باكوری غه‌ززه ده‌كات و له‌و چوار كاتژمێره‌ش رێڕه‌وێكی مرۆیی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له ناوچه شه‌ڕ و بۆردومانه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه به‌لایه‌نی كه‌م 150 بارهه‌ڵگری كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌نرێته غه‌ززه و به‌مزووانه‌ش ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه ده‌گه‌ن ده‌ست هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.