دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران بەردەوامە و ئەمڕۆ مووچەی چەند دامودەزگایەكی دیكە دابەشدەكرێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە9-11-2023 ، مووچەی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، رۆشنبیری و لاوان، كارەبا، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشتوگوزار،سەرۆكایەتی هەرێم ، سەرۆكی پەرلەمان،سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران،خانەنشینی پێشمەرگە، دابەشدەكرێت.
بە گوێری خشتەكەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ پێنج شەممە 9ی11ی2023، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دێت.
ئەمڕۆ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 دێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.