Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:14

دوای بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا دابەزی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا وهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەكانی كیفاح و حارسییە لەبەغدا، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 163 هەزار و 300 دینار ، لەكاتێكدا دوێنێ سێشەممە، نرخی  100دۆلار گەیشتە166 هەزار دینار .
هەروەها نرخی فرۆشتن لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا دابەزیوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 164 هەزار و 250 دینار، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 162 هەزار و 250 دینار.
لەهەولێر- یش نرخی دۆلار دابەزینی تۆمار كردوو نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 163 هەزار و 500 دینار .
 

وه‌رزش رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.