Erbil 6°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 05:24

له‌ پریمه‌رلیگ و خولی ئیتاڵیا مانچێسته‌ریونایتد و ناپۆلی سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ پریمه‌رلیگ و خولی ئیتاڵیا یانه‌كانی مانچێسته‌ریونایتد و ناپۆلی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌كانی فولهام و سالێرنیتانا.

له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 11 له‌ خولی نایابی ئینگلیزی، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بووه‌ میوانی  یانه‌ی فولهام.
مانچێسته‌ریونایتد یارییه‌كه‌ی به‌زه‌حمه‌ت له‌ فولهامی برده‌وه‌ و به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یارییه‌كه‌ بوو، گۆله‌كه‌ش له‌رێگای یاریزان برۆنۆ فێرناندێز له‌ خوله‌كی 90 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش مانچێسته‌ر یونایتد به‌ 17 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌مدایه‌ و فولهامیش به‌ 12 خاڵ له‌ پله‌ی چوارده‌مدایه‌.

 له‌ گه‌ڕی 11 ی خولی ئیتاڵیاش یانه‌ی ناپۆلی بووه‌ میوانی یانه‌ی سالێرنیتانا، یارییه‌كه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ناپۆلی به‌ كۆتا هات به‌ ئه‌نجامی دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانیش له‌ رێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان جیاکۆمۆ ڕاسپادۆری و ئێلجیف ئێلماس له‌ خوله‌كه‌كانی 13 و 82 تۆماركران.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ناپۆلی به‌ 21 خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌مه‌ و سالێرنیتانا به‌ 4 خاڵ له‌ پله‌ی بیسته‌م و كۆتادایه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.