Erbil 6°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 05:27

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە ڕاهێنەر و یاریزان و شاندی یانه‌ی ئیتیحادی سعوودی کرد

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2023.11.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە ڕاهێنەر و یاریزانان و شاندی یانه‌ی ئیتیحادی سعوودی کرد، کە بڕیارە رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ گه‌ڕی چواره‌می چامپیۆنزلیگی پاڵەوانیەتی ئاسیا، له‌ كاتژمێر 03:00ـی ئێواره‌ لە یاریگه‌ی شەهید فەڕەنسۆ هه‌ریری لە هەولێری پایتەخت یانەی ئیتیحادی سعوودی بەرامبەر یانەی قوه‌ جه‌وییه‌ی عێراقی یاری بکات.
له‌ ریزه‌كانی یانه‌ی ئیتیحادی سعوودیه‌ چه‌ندان یاریزانی ناوداری جیهانی تێدایه‌ له‌وانه‌ كه‌ریم بێنزێما و نگۆڵۆ كانتی و فابینیۆی.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.