ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ری كورد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه برینداركران و ژماره‌یه‌كیشیان ده‌ستگیركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو 2ی11ی2023، به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران، پێنج كۆڵبه‌ری كوردی‌یان به‌ناوه‌كانی سیامەک سوهرابی، هیوا، خالید، عەبدوڵڵا و کەیوان بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندارکردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، هێزەکان دوای تەقەی ڕاستەوخۆ، لەسەر ڕێگەی گواستنەوەیان بەرەو نەخۆشخانەی شەفای سەقز ئەو کۆڵبەرانەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان و لە ئاکامدا یەکێک لەو کۆڵبەرانە بەناوی هیوا بۆ بەشی چاودێری تایبەتی نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی سیامەک، کە لە پشتی سەرەوە دراوەتە بەر دەستڕێژیبارودۆخی ناجێگیرە.
هەروەها، ئەگەری گواستنەوەی یەکێک لەو کۆڵبەرە بریندارانە بەناوی عەبدوڵڵا بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز لە ئارادایە.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هەروەها دە کۆڵبەری دیکە کە هەنگاو بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەیان بەدواداچوون دەکات، دوای دەستگیركرانیان بۆ دادگا گواستراونەتەوە و دۆخی یاسایی و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان نادیارە.
هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه، ئەو کۆڵبەرانە لە حاڵێکدا لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌ستگیر و بریندار کراون کە دوای سێ ڕۆژ هەوڵدانی بێ ئاکام بۆ بژێوی ژیانیان، بێ ئەوەی کە هیچ شت و مەکێکیان پێبێت خەریکی گەڕانەوە بەرەو سەقز بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.