سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی جیانی ئینڤانتینیۆ رایكهیاند، ئەنجومەنی یه‌كێتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی ڕەزامەندی نیشانداوه وڵاتی سعودیه مافی میوانداریكردنی جامی جیهانی دوو هه‌زارو سی و چوار به‌ده‌ست بهێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی سعودیه دۆسیه‌كی به‌هێزی پێشكهشكردو بۆ میوانداری كردنی جامی جیهانی دووهه‌زارو سی و چوار، هیچ ولاتێك ركابه‌ری سعودیه نه‌بووه، بۆیه سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان جه‌ختیكرده‌وه، فیفا ره‌زامه‌ندی لەسەر سعوودیە دەربڕیوە بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی دوو هه‌زارو سی و چوار.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە یەکێتی تۆپی پێی ئوسترالیا رایگه‌یاند هیچ بیرۆكه‌یه‌كی نیه بۆ میوانداریكردنی جامی جیهانی دوو هه‌زارو سی و چوار، بۆیه ئه‌م هه‌نگاوه چانسی سعودیه باشتر ده‌كات بۆ له‌باوه‌شگرتنی ئه‌و بۆنه جیهانیه، له‌ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی مافی میوانداری.
سعودیه له‌دوای هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی مه‌غریب و قه‌ته‌ر ده‌بێته سێیه‌م وڵات ئه‌و مافه به‌ده‌ست بێنێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان: فیفا ره‌زامه‌ندی لەسەر سعوودیە دەربڕیوە بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی 2034
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.