Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:10

له‌ جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را لیڤه‌رپول و چێلسی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و ئارسيناڵ و مانچێسته‌ريش دووچاری دۆراندن هاتن

کوردستان TV
100%


له‌ قۆناغی شازده‌ی ‌ركابه‌رییه‌كانی جامی یه‌كێتی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر یاریگای ئۆلد ترافۆڵد رووبه‌رووی یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد بۆوه‌.
 یارییه‌كه‌ به‌سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی میوان ته‌واو بوو، له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ یاریزانانی نیوكاسڵ باشتر ده‌ركه‌وتن و له‌خوله‌كی بیست و هه‌شت میگل ئه‌لمیرۆن گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ نیوكاسڵ یونایتد تۆماركرد.
 گوشاره‌كانی تیپی میوان درێژه‌ی هه‌بوو، له‌خوله‌كی سی و شه‌ش لویس هال گۆلی دووه‌می بۆ نیوكاسل تۆماركرد، ئه‌و گێمه‌ نیوكاسڵ به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م ئاستی یاریه‌كه‌ مام ناوه‌ند بوو، له‌خوله‌كی شه‌ست جۆی ویلۆك گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ نیوكاسڵ تۆماركرد.
 به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد ته‌واو بوو.  
 
 
له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی شازده‌ی جامی یه‌كێتی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را، یانه‌ی وێستهام به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئه‌رسناڵ تۆماركردو له‌ركابه‌ری دووری خسته‌وه‌.
 له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی شازده‌ وێستهام گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆماركرد كاتێ یاریزان بنجامین به‌هه‌له‌ تۆپه‌كه‌ی خسته‌ ناو گۆڵی خۆیان، ئه‌و گێمه‌ وێستهام یونایتد به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو.
 له‌گێمی دووه‌م سه‌ره‌رای هه‌وله‌كانی ئه‌رسناڵ، له‌خوله‌كی په‌نجا محه‌مه‌د قدوس گۆلی دووه‌می بۆ وێستهام تۆماركرد، گوشاره‌كانی وێستهام درێژه‌ی هه‌بوو، ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی شه‌ست، گاردۆ بۆین گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی تۆماركرد، به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ تا كۆتایی درێژه‌ی هه‌بوو، دواجار له‌خوله‌كی نه‌وه‌د مارتن ئۆدیگار تاكه‌ گۆلی یانه‌كه‌ی تۆماركرد.
 به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی وێستهام یونایتد ته‌واو بوو.  

هه‌ر له‌ركابه‌رییه‌كانی قۆناغی شازده‌ی جامی یه‌كێتی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را، یانه‌ی بۆرنمۆس له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌گۆلێگ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌یانه‌ی لیڤه‌رپول دۆرا.
 له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ هه‌ردوولا به‌هێرشی چر ده‌ستیان به‌یاریكرد، دواجار له‌خوله‌كی سی و یه‌ك كودی جاكبۆ گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ ریدز به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و گێمه‌ لیڤه‌رپول به‌گۆلێك له‌ پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م لیڤرپول چاوی له‌گۆلی دیكه‌ بوو.
 له‌به‌رامبه‌ردا بۆرنمۆس زۆر هه‌ولیدا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بگۆرێت، له‌خوله‌كی شه‌ست و چوار جاستن كلۆیڤه‌رت گۆلێكی بۆ بۆرنمۆس تۆماركردو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌، به‌ڵام شه‌ش خوله‌ك دوای ئه‌و گۆڵه‌ داروین نونێز گۆلی دووه‌می بۆ لیڤه‌رپول تۆماركردو یانه‌كه‌ی پێشخست.
 به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی لیڤه‌رپول ته‌واو بوو، به‌مه‌ش بۆرنمۆس له‌ركابه‌ری دوورخرایه‌وه‌.  
 
له‌لایه‌كی دیكه‌ له‌قۆناغی شازده‌ی جامی یه‌كێتی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را، یانه‌ی چێلسی له‌سه‌ر یاریگای ستامفۆرد بریدج میوانداری یانه‌ی بلاكبێرن رۆڤه‌ری كرد، یاریه‌كه‌ به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی چێلسی ته‌واو بوو.
 له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی سی بینوا بادیا گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ بلوز تۆماركرد، ئه‌و گێمه‌ چێلسی به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م هه‌وڵه‌كانی شین پۆشه‌كانی له‌نده‌ن بۆ سه‌ر گۆلی تیپی میوان درێژه‌ی هه‌بوو، له‌خوله‌كی په‌نجاو نۆ ره‌حیم ستیرلینگ گۆلی دووه‌می بۆ چێلسی تۆماركرد.
 به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی چێلسی ته‌واو بوو.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.