له كوردستانی ئێران و شاره‌كانی دیكه له ماوه‌ی مانگی رابردوودا 78 كه‌س له سێداره‌دراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له ماوه‌ی مانگی 10 دا، لانی كه‌م 78 به‌ندكراو له به‌ندینخانه‌كان له كوردستانی ئێران و شاره‌كانی دیكه‌وه به‌تۆمه‌تی جیاجیا له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه له سێداره‌دراون.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌م رێژه‌یه‌دا 18 به‌ندكراو به‌لووچ بوون، 4 به‌ندكراو كوردبوون و 4 به‌ندكراویش توركبوون و 5 به‌ندكراوه‌كه‌ی دیكه خه‌ڵكی وڵاتی وڵاتی ئەفغانستانن .
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاودا هاتووه، زۆرترین رێژه‌ی له سێداره‌دان له به‌ندینخانه‌كانی پارێزگای ئەلبورز بووە کە 22 کەس تۆمار کراوە. هەروەها لە بەندیخانەی پارێزگای کرمان 10 کەس، پارێزگای فارس 8 کەس، پارێزگای خوراسانی باشوور 6 کەس، ئیسفەهان 5 کەس و گیلان 4 کەس لەسێدارە دراون و باقی حاڵەتەکانیش لە پارێزگاکانی دیکە تۆمارکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.