Erbil 20°C دووشەممە 30 ئەیلوول 05:33

ژماره‌یه‌ك چه‌كدار دایك و باوكی یاریزانێكی لیڤه‌رپول ده‌ڕفێنن

کوردستان TV
100%


ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لەوڵاتی كۆلۆمبیا دایك و باوكی یاریزانی یانەی لیڤەرپول لویس دیازیان رفاند.
 دوای چەند كاتژمێرك بەسەر رفاندنەكە، دایكی لویس دیاز رزگاركرا، بەڵام باوكی بێ سەروشوێنە و تیمەكانی پۆلیس لەهەولی دۆزینەوەی باوكی ئەو یاریزانەن.
 هەروەها پۆلیسی کۆڵۆمبیا دووپاتیكردۆتەوە لەهەوڵی دەستگیرکردنی ڕفێنەرانی باوکی لویس دیازن، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە لای دایکی ئەو یاریزانە، ئەو كردەوەیە لەكاتێدایە لیڤەرپول لەگەری دەیەمی پریمەرلیگ میوانداری یانەی نۆتینگهامی كرد.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.