كاتژمێر ده‌ی ئه‌مشه‌و، سه‌رجه‌م چاوه‌كان له‌سه‌ر پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسایه، لهمهراسیمێكدا خه‌ڵاتی باشترینی گۆڤاری فرانس فتبۆل دابه‌ش ده‌كرێت.
جیاواز له‌به‌خشینی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین، هاوكات چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه لهمهراسیمهكدا دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ ئه‌مساڵ هه‌رسێ یاریزان، ئیرلیگ هالاندی نه‌رویژی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی، كلیان مباپێ فه‌ره‌نسی یاریزانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان و لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی یاریزانی یانه‌ی میامی ئه‌مه‌ریكی ركابه‌ری به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خه‌ڵاته ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیاره دزه پێكراوه‌كان، ره‌نگه لیۆنێل مێسی چانسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ هه‌شته‌مین جار له‌مێژوو براوه‌ی ئه‌و نازناوه بێت.
له‌لایه‌كی دیكه ئیرلیگ هالاندی نه‌رویژی چاوی له‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار له‌میژوو چانس یاوه‌ری بێت و براوه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته بێت، چونكه هالاند له‌سه‌ر ئاستی تاك و كۆ توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر ستی گۆلكار بێت له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان.
ئه‌مشه‌و لهمهراسیمێكدا خه‌ڵاتی باشترینی گۆڤاری فرانس فتبۆل دابه‌ش ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.