10 كۆڵبه‌ری كورد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان له كوردستانی ئێران برینداربوون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، شه‌وی شه‌ممه28ی10ی2023، زیاتر له 10 كۆڵبه‌ر كه زۆربه‌یان خەڵکی شارەکانی سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بوون، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران بریندار بوون.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاندووه، ناسنامه‌ی یه‌كێك له كۆڵبه‌ره برینداربووه‌كان بە ناوی ئارمان سەلیمی، تەمەن 25 ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان بۆمان ئاشکرا کراوە و هێشتا ناسنامەی کۆڵبەرەکانی دیکە ئاشکرا نەکراوە و خەریکی بەدواداچوونین و لە ئەگەری بەدەستهێنانی هەر جۆرە زانیارییەک لەم بارەیەوە، ڕای گشتیی لێ ئاگادار دەکاتەوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه راشگه‌یاندراوه، بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆ و زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، کۆڵبەرە بریندارەکان بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە گواستراونەتەوە.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران،
دەستیان بەسەر کەرەستە و کەلوپەلەکانی ئەو کۆڵبەرانەدا گرتووە و بەشێک لە کۆڵەکانیان لە بەرزاییی سنوورەکانی "تەتە"ی هەورامان سووتاندووە.
زياتر له 10 كۆڵبه‌ری كورد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران برینداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.