وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فه‌ڵه‌ستین ئامارێكی نوێی قوربانییانی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئێستا 2000 قوتابی له غه‌ززه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابخانه‌ش خاپوور بوون.
سادق ئهلخزوور گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فه‌ڵه‌ستین ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه تا ئێستا 2000 قوتابی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕاشیگه‌یاند: زیاتر له 200 قوتابخانه‌ش له غه‌ززه به‌هۆی بۆردومانه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه یاخود خاپوور بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه زیاتر له 70 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری قوتابخانه‌كانیش كوژراون.
سوپای ئیسڕائیل ماوه‌ی 23 رۆژه بۆردومانی غه‌ززه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كات و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا زیاتر له 8 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو كه‌تائیبی قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی سه‌ربازی دژی ئیسڕائیل ئه‌نجام دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.