Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 07:49

ئه‌مشه‌و هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ ده‌ست پێ ده‌كات؟ سوپای ئیسڕائیل وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی سوپای ئیسڕائیل ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئه‌مشه‌و هه‌ینی چالاكییه‌ زه‌مینییه‌كانیان بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ فراوانتر ده‌كه‌ن هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانییه‌ چڕه‌ی كه‌ له‌ كاتژمێره‌كانی ڕابردوودا ده‌ستپێكراوه‌.

دانیێل هاگاری گوته‌بێژی سوپای ئیسڕائیل گوتی: سه‌رجه‌م سه‌ربازانی سوپای ئیسڕائیل له‌سه‌ر سنووره‌كانی غه‌ززه‌ خراونه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مشه‌و سوپای ئیسڕائیل چالاكییه‌ زه‌مینییه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ فراوانتر ده‌كات هاوشان له‌گه‌ڵ چڕی بۆردومانه‌‌ ئاسمانییه‌كانیان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و هه‌ینی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل ده‌ستیان به‌ هێرشێكی چڕ و گه‌وره‌ كردووه‌ بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌‌.

هێرشه‌ ئاسمانییه‌ چڕه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سوپای ئیسڕائیل چه‌ند كاتژمێرێكه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ و بۆردومانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كرێت.

هه‌ر به‌هۆی ده‌ستپێكردنی ئه‌م هێرشه‌ چڕه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل، هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێت به‌ته‌واوی له‌ غه‌ززه‌ پچڕاوه‌.

سوپای ئیسڕائیل جه‌ختی كردبووه‌وه‌ كه له‌مشه‌وه‌وه‌‌ شه‌ڕه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین ده‌چێته‌ قۆناغێكی نوێوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.