ئێران دوو هاووڵاتی كورد دهستگیردهكات.
رێكخراوی ههنگاوبۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، رۆژی دووشهممه 23ی10ی2023، حوسێن بورکە، خەڵکی گوندی "سۆغانلوو"ی سەر بە پیرانشار دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ لێپرسینەوەی دادگای ئەو شارە، دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواسترایەوە.
راشیدهگهیهنن، دهستگیركرانی حوسێن بورکە، لە حاڵێکدا ڕوویداوە کە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە 29ی 7ی2023 دوای نزیک دوو هەفتە لە دەستگیركرانی، ئازادکرابوو.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ ئاماژهی بهوهشكردووه، هەروەها سۆران مەحموودی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار کە ئەوەڵەکانی مانگی 7ی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركرابوو، له كۆتاییهكانی ئەو مانگە، لە دەستبەسەرگەی ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارە بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواسترایەوە.
له كۆتاییدا راگهیاندراوه، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستگیركرانیان و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.
له كوردستانی ئێران 2 هاووڵاتی كورد دهستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.