Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:40

له‌ یۆرۆلیگدا لیڤه‌رپول و رۆما و بایه‌ر لیڤه‌ركوزن سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


له‌گه‌ری سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی یۆرۆلیگ، یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی له‌یارییه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م میوانداری یانه‌ی تۆلۆزی فه‌ره‌نسی كرد.
 ریدز به‌پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك براوه‌ی یاریه‌كه‌ بوو، له‌گێمیی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی 9، دیۆگۆ گۆتا گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد.
 له‌به‌رامبه‌ردا تۆلۆز له‌خوله‌كی شازده‌ له‌رێی یاریزان تیس دالینگا گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی تۆماركرده‌وه‌.
 دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه‌ یاریزانانی لیڤه‌رپول باشتر ده‌ركه‌وتن و له‌خوله‌كی سی واتارۆ ئیندۆ گۆلی دووه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ لیڤه‌رپول به‌ده‌ستهێنا.
 چوار خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه‌، داروین نونیز گۆلی سێیه‌می بۆ ریدز تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م لیڤه‌رپول به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو.
 له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی لیڤه‌رپول چاویان له‌گۆلی زیاتر بوو، له‌خوله‌كی شه‌ست و پێنج، ره‌یان گراڤینبیرچ گۆلی چواره‌می بۆ لیڤه‌رپول به‌ده‌ستهێنا.
 له‌كۆتا خوله‌ك، محه‌مه‌د سه‌لاحی ئه‌ستێره‌ی میسری توانی گۆلێ پێنجه‌م بۆ لیڤه‌رپول تۆمار بكات،.
 به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی لیڤه‌رپول ته‌واو بوو.   

هه‌ر له‌ ئینگلته‌را، یانه‌ی برایتۆن له‌یاریه‌كی كۆمه‌له‌ی دووه‌می خولی ئه‌وروپا میوانداری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆله‌ندی كرد، یاریه‌كه‌ به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی برایتۆن ته‌واو بوو.
 له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی چل و سێ جزاو پیدرۆ گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ برایتۆن به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و گێمه‌ برایتۆن به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو.
 له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی په‌نجاو سێ، ئه‌نسۆ فاتی، گۆلی دووه‌می بۆ برایتۆن تۆماركرد.
 به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ تا كۆتایی به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی برایتۆن ته‌واو بوو.  

 
له‌لایه‌كی دیكه‌ له‌كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یانه‌ی ئۆلۆمپیاكۆسی یۆنانی به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی تۆماركرد.
 له‌گێمی یه‌كه‌م یانه‌ یۆنانیه‌كه‌ به‌هێرشی چر ده‌ستی به‌یاریكرد، ئه‌وه‌بوو له‌خوله‌كی سی و سێ، فۆرتۆنیس گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد.
 دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ له‌خوله‌كی چل و پێنج رۆدینی مارسیلۆ گۆلی دووه‌می بۆ یانه‌ی ئۆلۆمپیاكۆس به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و گێمه‌ یانه‌ یۆنانیه‌كه‌ به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
 له‌گێمی دووه‌م یانه‌ی وێستهام زۆر هه‌وڵیدا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بگۆرێت، له‌خوله‌كی هه‌شتاو حه‌وت لۆكاس باكیتا گۆلێكی تۆماركردو جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه‌.
به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ئۆلۆمپیاكۆس ته‌واو بوو.  

له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری سێیه‌می یۆرۆ لیگ، یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی به‌پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی كاراباگی ئازربیجان تۆماركرد.
 له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌و له‌خوله‌كی پێنج، فلۆریان فێرتز گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی میوان له‌خوله‌كی شازده‌ لیدانی سزای به‌ده‌ستهێنا.
 تۆرال بایرامۆف سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌و گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه‌، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ له‌خوله‌كی بیست و نۆ، ئه‌لیخاندرۆ گۆلی دووه‌می بۆ لیڤه‌ركوزن تۆماركرد.
 ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی سی و پێنج، ڤیكتۆر بۆنیڤاس به‌سوود وه‌رگرتن له‌تۆپێك گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ میواندار تۆماركرد، ئه‌م گێمه‌ یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو.
 له‌گێمی دووه‌م و له‌ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه‌ بایه‌ر لیڤه‌ركوزن باشتر ده‌ركه‌وت له‌خوله‌كی په‌نجاو چوار یاریزانان ئه‌لیخاندرۆ دووه‌م گۆلی خۆی له‌یاریه‌كه‌و چواره‌م گۆلی یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، سێ خوله‌ك دوای ئه‌و گۆڵه‌، ئه‌دمۆند تابسۆبا گۆلی پێنجه‌می بۆ بایره‌ لیڤه‌ركوزن تۆماركرد.
 به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ تا كۆتایی به‌پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌ركوزن ته‌واو بوو.    

سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌له‌ی حه‌وته‌می یۆرۆ لیگ، یانه‌ی رۆما له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپیكۆ میوانداری یانه‌ی سلاڤیا براگی چیكی كرد، یاریه‌كه‌ به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی گورگه‌كانی رۆما ته‌واو بوو.
 له‌گه‌ڵ فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌، ڕۆما له‌رێی یاریزان ئیدواردۆ بۆڤی گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، دواتر له‌خوله‌كی حه‌ڤده‌ ئه‌ستێره‌ی به‌لژیكی رۆمیلۆ لۆكاكۆ گۆلی دووه‌می بۆ رۆما تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م رۆما به‌دوو گۆڵ له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م ئاستی یاریه‌كه‌ هاوسه‌نگ بوو، هه‌ردوولا چه‌ندین جار چانسی خۆیان تاقیكرده‌وه‌، به‌ڵام هیچ لایه‌ك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌تۆماركردنی گۆڵ.
 به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی رۆما ته‌واو بوو.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.