Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 09:31

ئێران سزای 10 ساڵ زیندانی كردن به‌سه‌ر 2 مامۆستای زمانی كوردی ده‌سه‌پێنێت

کوردستان TV
100%


2 مامۆستای زمانی كوردی له‌ كوردستانی ئێران به‌ 10 ساڵ زیندانی كردن سزادران.
ئیدریس مینبەری و سروە پوورمحەممەدی، دوو چالاكوانی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی و هەروەها لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژین لە سنە، لەلایەن  ئێرانەوە هەرکامەیان سزای دە ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت،  لەم دوایییانەدا ئیدریس مینبەری و سروە پوورمحەممەدی، لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر کەرەمی، هەریەک سزای دە ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.
رێكخراوه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت،  ئەو سزایە ڕۆژی پێنجشەممە 26ی10ی2023، بەشێوەی فەرمی بە جوانمێر عەبدوڵڵاهی و هێمن مەجیدی، پارێزەری ئیدریس مینبەری ڕاگەیێندراوە.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئیدریس مینبەری لە لاپەڕەکەی خۆی نووسیویەتی، ئەو سزا بە تۆمەتگەلی وەکوو "شوێنکەوتنی لاپەڕەکانی هەنگاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی، ڕەواییدان بە بزوتنەوەی ئافره‌تان، ژیان، ئازادی، ڕێبەری ئەنجوومەنی کولتووری نۆژین بەمەبەستی دانانی کارگەی فێرکاری لەبارەی فیدراڵیزم" و ژمارەیەک تۆمەتی دیکە بەسەریدا سەپێندراوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه‌، ئیدریس مینبەری، پێشتر لەلایەن لقی 106ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی بەهمەن ئومیدزادە، بەتۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی" سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە ئەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی دەستگیركرانی و دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان و هەروەها، 40 قامچی  لێدراوه‌.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبەریی فەرهەنگی کولتووری کۆمەڵایەتی نۆژین لە سنە، ڕۆژی یەکشەممە 27ی9ی2023، ده‌ستگیركرا و ڕۆژی یەکشەممە 9ی10ی2022، دوای تێپەڕکردنی 43 ڕۆژبه‌سه‌ر ده‌ستگیركرانی، بەدانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنی ئازادکرا.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاودا هاتووه‌، ئەو چالاکە مەدەنییە پێشتر واتە ڕۆژی پێنجشەممە 2ی 4ی2019، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هاوکات لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی ئەنجوومەنی نۆژین دەستگیركرابوو.

هەروەها سروە پوورمحەممەدی، ڕۆژی یەکشەممە 9ی11ی2022، دوای ڕۆیشتن بۆ دادگای ئەو شارە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی ئەندامە دەستبەسەرکراوەکانی نۆژین، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەرکرا.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.