Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:19

یه‌كێـتی تۆپی پێی وڵاتانی به‌لژیكا و ئه‌ڵمانیا و هۆله‌ندا دۆسیه‌كی هاوبه‌ش پێشكه‌ش به‌ فیفا ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%


 
یه‌كێـتی تۆپی پێی وڵاتانی به‌لژیكا و ئه‌ڵمانیا و هۆله‌ندا دۆسیه‌كی هاوبه‌شیان پێشكه‌شكردوه‌ بۆ میوانداریكردنی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و حه‌وتی كچان، له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌مه‌ریا و مه‌كسیك به‌هاوبه‌شی دۆسیه‌ی خۆیان پێشكه‌ش كردبوو، هه‌ریه‌ك له‌به‌رازیل و باشووری ئه‌فریقیا به‌جیا داوای میوانداریكردنی ئه‌و بۆنه‌ وه‌رزشیه‌یان كردووه‌.
 دواجار له‌مانگی ئایاری دوو هه‌زارو بیست و چوار یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی بریاری كۆتایی له‌سه‌ر وڵاتی میواندار ده‌دات.
 یه‌كێتی تۆپی پێی هه‌رسێ وڵات له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ئامانجی دیاریكراوی خۆیان له‌رێكخستنی جامی جیهانی راگه‌یاندوه‌ كه‌ هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پاڵپشت و پشتیوانه‌ی له‌لایه‌ن فیفاوه‌ ده‌كرێت له‌پێناو به‌ره‌و پێش بردنی تۆپی پێی له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
 له‌ساڵی دوو هه‌زارو یازده‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ته‌نیا میوانداری جامی جیهانی كچانی كردووه‌، دوایین جامی جیهانیش ئه‌مساڵ به‌هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵاتی ئوستراڵیا و نیوزله‌ندا میوانداریان كرد كه‌ ئیسپانیا براوه‌ی نازناوه‌كه‌ بوو.   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.