2 هاووڵاتی كورد له كوردستانی ئێران لهلایهن هێزه ئهمنییهكان دهستگیركران.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، رۆژی سێشهم 24ی10ی2023، سۆران سەحراگەرد، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان دهستگیركرا.
رێكخراوهكه راشیگهیاندووه، دەستگیركرانی سۆران سەحراگەرد، لە دووکانەکەی خۆیدا لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجامدراوە.
ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه، رۆژی پێشووتر واته رۆژی 23ی10ی2023، وریا ئیبراهیمی خەڵکی سنە لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی ڕامین فاتیحی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی ئەو شارە دەستگیركرا.
دەوترێت وریا ئیبراهیمی دوای دەستگیركرانی، بۆ پاسگای ئینتزامی لە دووسایدی 12ی فەروەردینی شاری سنە گواستراوەتەوە.
له كۆتاییدا رێكخراوی ههنگاو رایگهیاندووه، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە لەسەر بارودۆخی وریا ئیبراهیمی و سۆران سەحراگەرد بێ ئاکام ماوەتەوە و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستگیركرانیان و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.