ئیلۆن ماسك گه‌وره بازرگانی ئه‌مه‌ریكی و ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان هۆشداری دا له سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له ئۆكڕانیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌كه ڕوو بدات ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دووچاری شكستێكی گه‌وره ده‌بن.
ماسك كه خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكسه، بۆ رۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆرنال) گوتوویه‌تی: پێویسته هه‌ر ئێستا وڵاتان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا ئاسایی بكه‌نه‌وه و ئاشتی سه‌رتاسه‌ری له ئۆكڕانیا ڕابگه‌یه‌نرێ.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: به بۆچوونی من جه‌نگی ئێستای نێوان كیێف و مۆسكۆ هیچ مانایه‌كی نییه، به‌هه‌مانشێوه ڕه‌نگه شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بۆ شه‌ڕێكی جیهانی په‌ل بكێشێ.
ماسك هۆشداری دایه ئه‌مه‌ریكا و ڕایگه‌یاند: له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئاڵۆزییه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م، ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هاوپه‌یمانییه مه‌ترسیداره‌دا شكست ده‌خوات، چونكه توانایه‌كی به‌هێزی له پیشه‌سازی سه‌ربازیدا نییه.
ئیلۆن ماسك پێشتریش چه‌ند جارێكی تر هۆشداری دابوو له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی جه‌نگی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا، جه‌نگی جیهانی سێیه‌می لێ ده‌كه‌وێته‌وه و جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه له‌م شه‌ڕه‌دا براوه و دۆڕاو نییه و به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌ناو ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.