سه‌رۆكی ئه‌ڕكانی سوپای ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه له‌به‌ر هه‌ندێ هۆكاری ته‌كتیكی و ستراتیجی تا ئێستا هێرشی زه‌مینییان بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌ست پێ نه‌كردووه.
ههرتسی هالیڤی سه‌رۆكی ئه‌ڕكانی سوپای ئیسڕائیل گوتی: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر غه‌ززه ته‌واو كردووه و سوپای ئیسڕائیل چاوه‌ڕێی بڕیاری سیاسی سه‌رووی خۆیه‌تی بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه ده‌كات.
گوتیشی: بێگومان بڕیاره‌كه هه‌ر خوله‌كێك دوابكه‌وێت، ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشی زه‌مینی چڕتر و تۆكمه‌تر ده‌بێت، به دڵنیاییشه‌وه ئامانجی سه‌ره‌كیشمان له هێرشه‌كه‌دا له‌ناوبردنی تیرۆریستان و ژێرخانیانه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌م له كاتێكی تردا گوته‌بێژی سوپای ئیسڕائیل دانیال هاگاریان جه‌ختی كردبووه‌وه كه سوپاكه‌یان بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر غه‌ززه ئاماده‌یه، بۆ ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م هه‌نگاوی هێرشیش چاوه‌ڕێی بڕیاری سیاسی سه‌رووی خۆیان ده‌كه‌ن.
پێشتر یوئاف گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی گوتبووی: ڕه‌نگه هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه مانگێك یا دوو مانگ یاخود سێ مانگ بخایه‌نێ، به‌ڵام له كۆتایی هێرشه‌كه‌دا شتێك به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بوونی نامێنێ.
هه‌روه‌ها گوتبووی: به‌ر له‌وه‌ی تانك و زریپۆشهكانمان ده‌ست به هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر غه‌ززه بكه‌ن، هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی دوژمن ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی كوشنده و ورد و كوالێتی ئه‌نجام ده‌درێن.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر غه‌ززه به 3 قۆناغ ده‌بێت و ئامانجی سه‌ره‌كیشیان بنبڕكردنی یه‌كجاری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و دانانی سیسته‌مێكی نوێیه بۆ كه‌رتی غه‌ززه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.