بەگوێرەی ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەمریكا ڕایانگەیاندووە، لەئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆی گەورەدا كە ڕۆژی دووشەممە لە باشووری ئەمریكا كە بەهۆی تەمێكی چڕەوە ڕوویدا و پێكدادانی زیاتر لە 150 ئۆتۆمبێلی لێكەتەوە ، لانیكەم حەوت كەس گیانیان لەدەستداوە.
پۆلیسی ویلایەتی لویزیانا لە پۆستێكی فەیسبووكدا ڕایگەیاند، لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە لانیكەم 158 ئۆتۆمبێل لەو ڕووداوەدا بەشداربوون كە بەیانی رۆژی دووشەممە ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رووداوەكەدا حەوت كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 25 كەسیش برینداربوون.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، تەمێكی زۆر چڕ، بینینی شۆفێرانی بە شێوەیەكی بەرچاو كەمكردەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەم ئۆتۆمبێلانە تووشی پێكدادان ببنەوە.
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس، ئەو ڕێگایە خێرایەی كە رووداوەكەی تێدا روویداوە ،دوای ماوەیەكی كەم لە روودانی رووداوەكە، بەدەیان ئۆتۆمبێڵ گڕی گرتووە.
بەهۆی تەمومژەوە زیاتر لە 150 ئۆتۆمبێل تووشی پێكدادان بوونەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.