سزای سێدارەی بەندکراوێکی كورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێکرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، بەرەبەیانی رۆژی یه‌كشه‌م 22ی10ی2023 ، سزای سێدارەی خەسرەو نەقیانی، بەندکراوی كورد كه خەڵکی شاری کۆیەشتی لوڕستانه لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج جێبەجێکرا.
هه‌نگاو رایگه‌یاندووه، ئەو بەندکراوە پێشتر بەهۆی تۆمەتگەلی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە دەستبەسەرکرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیدهگهێنێت، هەواڵی لەسێدارەدانی خەسرەو نەقیانی هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵەش لە میدیاكان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دادوەرییەوە بڵاونەبووەتەوە.
ئێران هاووڵاتییه‌كی كوردی له سێداره‌دا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.