Erbil -0°C یەکشەممە 01 کانونی یەکەم 06:52

ئێران قوتابییه‌كی كورد ده‌ستگیر ده‌كات

کوردستان TV
100%


قوتابییه‌كی كورد له‌ كوردستانی ئێران له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه‌ 21ی10ی2023، محەممەد عەبدوڵڵاهی‌پوور، تەمەن 24 ساڵ و  قوتابی به‌شی  زمانی ئینگلیزی له‌ زانکۆی کوردستان لە سنە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ده‌ستگیركرانی ئه‌و قوتابییه‌  کاتژمێر 8ی بەیانی لە ماڵی بنەماڵەکەیدا لە گەڕەکی ژاڵەی شاری سنە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەمەندی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ئەنجامدراوە.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، محەممەد عەبدوڵڵاهی‌پوور، دوای دەستگیركرانی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستگیركرانی و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.