كەمێك پێش ئێستا جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا گەیشتە ئیسرائیل، لەكاتێكدا شەڕی نێوان ئیسرائیلییەكان و فەلەستینییەكان بەردەوامە.
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بۆ دەستپێكردنی گەشتێكی نائاسایی و مەترسیدار بۆ ئیسرائیل گەیشتە تەلئەڤیڤ، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ناڕەزایەتییەكان لە دوای تەقینەوە كوشندەكەی نەخۆشخانەیەكی غەززە لەفراوانبووندایە، لە كاتێكدا بەرپرسانی ئیسرائیل و فەلەستین یەكدی بە ئەنجامدانی تەقینەوەكە تۆمەتبار دەكەن.
هەروەها تەقینەوەكە نوێنەرایەتی قۆناغێكی نوێی مەترسیدار لە شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس دەكات ، كە مەترسی تەشەنەسەندنی بۆ ناوچەكە هەیە.
بایدن لە ڕێگەی سەردانەكەیەوە هەوڵدەدات پشتیوانییەكی بەهێز بۆ ئیسرائیل نیشان بدات لە هەوڵەكانی بۆ لەناوبردنی حەماس لە هەمان كاتدا فشار دەخاتە سەر ڕێگاكانی كەمكردنەوەی ئازارە مرۆییەكان لە غەززە.
بایدن لەسەردانەكەیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆكی ئیسرائیل كۆدەبێتەوە.
سەرۆكی ئەمریكا گەیشتە ئیسرائیل
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.