ئەمڕۆ سێشەممە 2023.10.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە عەباس عوبيد، ڕاهێنەرى یانەى هەولێر و جێگرى سەرۆکى یانەکە کرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، بەناوى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێر دەستخۆشى لە ڕاهێنەرى یانەى هەولێر و دەستەى کارگێڕى یانەکە کرد کە بەهەوڵ و ماندوبوونى ئەوان و یاریزانان توانراوە لە ماوەى ڕابردوو دەستکەوت و ئەنجامى باش بۆ یانەى دایک بەدەستبهێنن، پاشان پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەرزنرخاندنى هەوڵەکانى ڕاهێنەرى یانەکە دیارى تایبەتى ڕێزدار مەسروبارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانى پێشکەش کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى لەگەڵ یانەى هەولێر و بەدەستهێنانى دەستکەوت و ئەنجامى باشترى بۆ یانەى هەولێر و هەولێرى پایتەخت بۆ خواست.
پارێزگارى هەولێر، دیارى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى كوردستانی پێشکەش بە ڕاهێنەرى یانەى هەولێر کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.