Erbil 21°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 11:25

له‌ پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆ ئیسپانیا و وێڵز سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر نه‌رویژ و كڕواتیا تۆماركرد

کوردستان TV
100%

له‌ پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024، ئیسپانیا و وێڵز سه‌ركه‌وتنیان له‌ به‌رامبه‌ر نه‌رویژ و كڕواتیا تۆماركرد.
شه‌وی رابردوو، له‌ گه‌ڕی هه‌شته‌م له‌ پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بووه‌ میوانی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌رویژ،. یارییه‌كه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئیسپانیا به‌ كۆتا هات به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كه‌ش  یاریزان گاڤى لە خولەکى 49 تۆمارى کرد
به‌م ه‌سه‌ركه‌وتنه‌ش ئیسپانیا له‌ ئێستای ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ییدا ئیسپانیا به‌ 15 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ و نه‌رویژیش به‌ 10 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌م دایه‌.

له‌ یارییه‌كی دیكه‌دا له‌ كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز میوانداری كڕواتیای كرد و یارییه‌كه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌ كۆتا هێنا به‌ ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك.
گۆله‌كانی وێڵز یاریزان  وێڵز هارى ویڵسۆن لە خولەکەکانى 47 و 60 تۆماری كرد، گۆله‌كه‌ی كڕواتیاش یاریزان  باسالیچ لە خولەکى 75 تۆمارى کرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش وێڵز به‌ 10 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌م دایه‌ و  کرواتیاش بە 10 خاڵ لە پلەى سێیەمە.


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.