Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 20:24

مباپێ و ڕۆناڵدۆ سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كانیان كرد له‌ پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024

کوردستان TV
100%

 له‌ پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و پورتوگال سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.

شه‌وی رابردوو، له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی حه‌وته‌م له‌ پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024، هه‌ردوو هه‌ڵبژاردی فه‌ڕه‌نسا و هۆڵه‌ندا رووبه‌رووی  یه‌كتربوونه‌وه‌.
یارییه‌كه‌ له‌یاریگای تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به‌رێوه‌چوو، یاریش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ڕه‌نسا به‌ كۆتا هات به‌ ئه‌نجامی دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك. 
گۆله‌كانی فه‌ڕه‌نسا له‌ رێگای مباپێ له‌ خوله‌كه‌كانی 7 و 53 تۆماركرا و گۆله‌كه‌ی هۆڵه‌نداش له‌رێگای یاریزان هارتمان له‌ خوله‌كی 84 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش فه‌ڕه‌نسا به‌ 18 خاڵ له‌ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌یدایه‌ و هۆڵه‌نداش به‌ 9 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌م دایه‌. 

له‌ یارییه‌كی دیكه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال میوانداری سلۆڤاكیای كرد و یارییه‌كه‌شی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌ ئه‌نجامی 3 گۆل  له‌به‌رامبه‌ر دووگۆل به‌ كۆتاهێنا.

سێ گۆله‌كه‌ی پورتوگال له‌ رێگای یاریزانان، رۆناڵدۆ دوو گۆل و جۆنکالۆ رامۆس لە خولەکەکانى 18 و 29 و72 تۆماركران و دووگۆله‌كه‌ی سلۆڤاکیاش داڤید هانکۆ و لۆبتکا لە خولەکەکانى 69 و 80تۆماررا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش  پورتوگال به‌ 21 خاڵ له‌ پێشه‌نگدایه‌ و سلۆڤاكیاش به‌ 13 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌م دایه‌. 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.