ئێران 2 هاووڵاتی كورد له سێدارهدهدا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، بهرهبهیانی رۆژی پێنجشهم 12ی10ی2023، سزای سێدارەی حوسێن محەممەدی 52 ساڵ و خەڵکی بۆکان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه بهههنگاوی راگهیاندووه، حوسێن محەممەدی، 14 ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستگیركرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
هەنگاو زانیویەتی کە حوسێن محەممەدی تەنیا شۆیر بووە و دواتر دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بە هۆی هەبوونی پیشینەی سیاسی و خۆی و بنەماڵەکەی بەو تۆمەتە سزاکەی بە سەردا سەپاوە و بۆ ماوەی 10 ساڵیش دۆسیەکەی ون بووە.
هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیاكان ئێران ئێران، بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای داد بڵاو نەکراوەتەوە.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی رێكخراوی ههنگاودا هاتووه، هاووڵاتییەکی پەیڕەوی ئایینی یارسان بە ناوی ڕەزا ڕەسایی و خەڵکی شاری سەحنەی سەر پارێزگای کرماشان کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ئافرهتان، ژیان، ئازادی"دا دەستگیركرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی هێزە ئهمنییهكان سزای له سێدارهدانی بهسهردا سهپێندراوه.
رێكخراوهكه رایدهگهێنێت، لە ماوەی ڕابردوودا ڕەزا ڕەسایی، لاوێکی ناڕازیی تەمەن34 ساڵ و خەڵکی شاری سەحنە لەلایەن لقی 2ی دادگای تاوانەکان لە پارێزگای کرماشان، بە تۆمەتی کوشتنی نادر بەیرامی، بەرپرسی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری سەحنە، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەو سزایە بەهۆی گوشارەکانی سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران و سەرەڕای نەبوونی شایەت و بەڵگە و بەڵگەنامەی پێویست بۆ سەلماندنی ئەو تاوانە، بەسەر ئەو هاووڵاتییەدا سەپاوە.
راشگهیاندراوه، ڕەزا ڕەسایی لە ماوەی دەسگیركرانی و لێپرسینەوەکانیدا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە کراوە و بە مەبەستی ئامادەکردنی دۆسیەیەکی دادوەری، دانپێدانانی زۆرەملێی لێ وەرگیراوە.
ناوبراو له رۆژی 3ی9ی2023، لهلایهن هێزه ئهمنییهكانی ئێرانهوه دهستگیركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.