هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كه‌م جار له ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جولیان ناینگلیزمان ده‌ستی به مه‌شقه‌كانی كرد، ناینگلیزمان دوای هانز فیلیك راهێه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی مانشاڤتی بۆ یاریه‌كانی یۆرۆی 2024 وه‌رگرت ، كه بریاره یاریه‌كانی له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌بچن.
ناینگلیزمان ئاماده‌كاری بۆ دوو یاری دۆستانه ده‌كات، رۆژی شه‌ممه یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت له ویلایه‌تی كۆنتێكتیكۆت، دواتر له رۆژی چوارشه‌ممه دووه‌م یاری له ژێر سه‌رپه‌رشتی ناینگلیزمان له به‌رامبه‌ر مه‌كسیك یاری ده‌كات، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا دوای موندیالی 2022 قه‌ته‌ر كه له یاریه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان كرایه ده‌ره‌وه ، دواتر هه‌ولی زۆری دا هه‌ڵبژارده‌كه رێكبخرێته‌وه به‌ڵام هانزفیلیك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو به ناچاریه‌وه راهێنه‌ره‌كه دوورخرایه‌وه و ناینگلێزمان تا دوای یۆرۆی 2024 بووه راهێنه‌ری مانشاڤت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.