هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به ئاماده‌بوونی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی ده‌ستی به ئاماده‌كاریه‌كانی كرد بۆ دوو یاری داهاتووی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور و گه‌یشتن به موندیالی 2026.
لیۆنێل مێسی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ستی به مه‌شقه‌كانی به كۆمه‌لی هه‌لبژارده‌كه‌ی كرد دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی مانگێك به هۆی پێكان له یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی دووركهوتببویهوه .
بریاره به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی پاڵه‌وانی جیهان له یاریه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌می پاڵاوتنه‌كاندا میوانداری پاراگوای بكات، لیۆنێل سكالۆنی راهێنه‌ری ئهرجهنتنین بۆ ئه‌م دوو یاریه به ته‌واوی یاریزانه‌كانی و بێ هیچ گرفتێك كێبڕكێی خاڵه‌كان ده‌كات، تیپه‌كه‌ی له هه‌ردوو یاری ده‌ستپێكی پاڵاوتنه‌كاندا سه‌ركه‌تن و شه‌ش خاڵی كۆكردووته‌وه ، بۆیه ئه‌و نایانه‌وێ له‌م ڕتمهی سهركهوتنهگان دووركه‌وتنه‌وه.
لیۆنێل مێسی دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌كانی رابردوو له گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی كێشه‌ی پێكانی كۆنی هه‌بوو به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجام نه‌دانی سێ یاری یانه‌كه‌ی و پشوودانێكی ته‌واو ، جارێكی تر هێزیی جه‌سته‌یی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بۆ یاریه‌كانی پاڵاوتنه‌كان ئاماده‌یه، دوای یاری پاراگوای ، ئهجهرنتتین ڕووبه‌ڕووی پیرۆ ده‌بێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.