له خوله‌كانیاندا هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئاڕسیناڵ و پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن له یارییه‌كانی ئه‌م گهڕهیاندا سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد و بارسێلۆناش دووچاری یه‌كسانبوون هات.
شه‌وی رابردوو، له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی نۆیه‌م له خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی گرنادا میوانداری یانه‌ی بارسێلۆنای كرد.
یاری نێوان هه‌ردوو یانه به‌یه‌كسانبوون به دووگۆل بۆ هه‌ردوولا به كۆتا هات.
گۆله‌كانی گرنادا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان زاراگۆزا لەخولەكەكانی 1 و 29 تۆماركران، دوو گۆله‌كه‌ی بارسێلۆناش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان، لامین یامال و سیرجی رۆبێرتۆ لە خولەكەكانی 45 و 86 تۆماریان كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بارسێلۆنا به 21 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دایه و گرناداش به‌شه‌ش خاڵ له‌پله‌ی نۆزده‌م دایه.
له پریمه‌رلیگیش، له گه‌ڕی هه‌شته‌می خوله‌كه‌دا ئاڕسیناڵ میوانداری مانچێسته‌ر سێتی كرد و یارییهكش له به‌رژه‌وه‌ندی ئاڕسیناڵ به كۆتا هات به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر .
گۆله‌كه‌ش له رێگای یاریزان مارتینیلی لە خولەكی 86 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئارسناڵ به 20 خاڵ له‌پله‌ی دووه‌م دایه و مانچێسته‌ر سێتیش به 18 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دایه.
له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمانیاش بایرن میونشن به سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر فرایبۆرگ تۆماركرد.
گۆله‌كانیش له رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان، كومان دوو گۆڵ و لیرۆی سانی لەخولەكەكانی 12، 25. 85 تۆماركران.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بایرن میونشن به 17 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی خولدایه.
له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی پله‌یه‌كی فه‌ره‌نساش، پاریس سانجێرمان به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر رین تۆماركرد.
گۆله‌كانی پاریس له رێگای هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان، ڤیتینا ، حەكیمی ، كۆلۆ موانی، لە خولەكەكانی 32 ، 36 ،و58 تۆكران، گۆڵەكەی رینیش ئەمین غویری لەخولەكی 56 تۆماری كرد.
بەم سه‌ركه‌وتنه‌ش پاریس به 15 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.