بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، میدیا ناوخۆییەكان بڵاویانكردەوە، دەنگی تەقینەوەیەك لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا لە نزیك پەرلەمان و وەزارەتەكانی حكومەت بیستراوە.
سی ئێن ئێن تورك بڵاویكردەوە، نزیكەی كاتژمێر 9:30 خوولەكی سەر لەبەیانی لە نزیك گۆڕەپانی كزیلەی ئەنقەرە دەنگی تەقینەوەكە بیستراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ژمارەیەكی زۆر لە هێزەكانی پۆلیس و كارمەندانی ئەمبولانس بەرەو ناوچەكە ڕۆیشتوون و پێش بیستنی تەقینەوەكەش دەنگی تەقە هەبووە.
هاوكات وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگەیاند: لەبەردەرگای ئاسایشی ئەنقەرە دوو تیرۆریست كە بە ئۆتۆمبێلێكی بازرگانییەوە هاتبوون و ویستوویانە هێرشی تیرۆریستی ئەنجام بدەن، یەكێكیان خۆی تەقاندووەتەوە.
دەنگی تەقینەوەیەك لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بیسترا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.