هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید و تۆتنهام و ئارسناڵ سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.
شه‌وی رابردوو، له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی یارییه‌كانی گه‌ڕی هه‌شته‌م له خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بووه میوانی یانه‌ی گیرۆنا.
ڕیاڵ مه‌درید یاری لووتكه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌ی برده‌وه به ئه‌نجامی سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له به‌رامبه‌ر یانه‌ی گیرۆنا.
گۆله‌كانی ڕیاڵ مه‌رید له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان، خۆسیلۆ ، جوامینى ، بێلینگهام لە خولەکەکانى 17 ،21 و، 71 تۆماریان کرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ڕیاڵ مه‌درید به 21 خاڵ له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیادایه.
له گه‌ڕی هه‌فته‌می خولی نایابی ئینگلیزیش هه‌ردوو یانه‌ی ئاڕسناڵ و بۆرنمۆس رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه.
شه‌وی رابردوو، له میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌دا ئاڕسناڵ بووه میوانی یانه‌ی بۆرنمۆس.
ئاڕسناڵ توانی به ئه‌نجانی چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌بێت به‌سه‌ر بۆرنمۆس.
گۆله‌كانیش له رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان، ساکا ، ئۆدیگارد ، کاى هاڤێرتز ، وایت، لە خولەکەکانى 17 ، 44 ، 53 ، 90 تۆماركران.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئاڕسناڵ له ئێستای ڕیزبه‌ندی خولدا به 17 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدایه و بۆرنمۆسیش له پله‌ی هه‌ژده‌مدایه به 3 خاڵ.
هه‌ر له میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی هه‌فته‌م له خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی
وڵفرهامتۆن سه‌ركه‌وتنه‌كانی مانچێسته‌ر سێتی راگرت و به‌ئه‌نجامی دووگۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك براوه‌بوو به‌سه‌ر مانچێسته‌رسێتی.
دووگۆله‌كه‌ی وڵفرهامتۆن رۆبن دیاز بە هەڵە له خۆیانی تۆماركرد و هوانگ هى تشان لە خولەکەکانى 13 و 66 تۆماریان کرد ، گۆله‌كه‌ی مانچێسته‌ر سێتیش له رێگای یاریزان جولیان ئەلڤارێز لە خولەکى 58 تۆماركرا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش، مانچێسته‌رسێتی به 18 خاڵ له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه و وڵفرهامتۆن به حه‌وت خاڵ له‌پله‌ی سێزده‌مدایه.
هه‌ر له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی هه‌فته‌م له خولی نایابی ئینگلیزی، هه‌ردوو یانه‌ی تۆتنهام و لیڤه‌رپول رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه.
یاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی تۆتنهام به كۆتاهات به‌ئه‌نجامی دووگۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك.
دوو گۆله‌كه‌ی یانه‌ی تۆتنهام له رێگای یاریزانان، سۆن مین و جویل ماتیب لە خولەکەکانى 36 ، 90 تۆماركران، گۆله‌كه‌ی لیڤه‌رپولیش گاکبۆ لە خولەکى 45 تۆمارى کرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش تۆتنهام به 17 خاڵ له پله‌ی دووه‌مدایه و لیڤه‌رپولیش به 16 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.