ئهنتۆنی بهرازیلی و یاریزانی یانهی مانچستهر یونایتدی ئینگلیزی لە مانگی حوزەیران، بە تۆمەتی دەستدرێژیکردن بۆسەر خۆشەویستەکەی، لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی مانچێستەر یونایتد دوورخرایەوە.
پێگەی فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتد بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، رایانگەیاند کە ئانتۆنی لەگەڵ تیپەکەیان دەست بە مەشق و راهێنانەکانی دەکاتەوە.
یانەکە ئاماژەی بەوەیشکردووە، هەردوو وڵاتی بەڕازیل و بەریتانیا، لەگەڵ یاریزانەکە بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکانی خۆیان.
ئانتۆنی دەستی بە مەشقەکانی کردۆتەوە و ئامادەیە بۆ یاریکردن، لە هەمان کاتدا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامدەبن، یاریزانەکە لەژێر چاودێریدا دەهێڵدرێتەوە تا پێشهاتی زیاتر لە دۆسیەکەدا روودەدەن.
یانەکە لە کۆتایی بەیاننامەکە ئیدانەی هەر کارێکی توندوتیژی و دەستدرێژی دەکات، هەموو هەوڵێکی خۆیشیان دەخەنەگەڕ بۆ پارێزگاریکردن لەو کەسانەی دەستدرێژی دەکرێتە سەریان.
راگهیاندراوێك له یانهی مانچێستهر یونایتدهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.